١٦ تشرینی دووەم ٢٠٢٣ - ١٥:٠٤
بوار بۆ هەڵبژاردنێکی بەشکۆ لە ئێران بڕەخسێندرێت

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی لە کۆبوونەوەی فەقیهەکان و یاساناسانی شۆرای نێگەهبان وتیان: هەمووان ئەرکیان لەسەر شانە کە بوار بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی پڕ شکۆ لە مانگی ڕەشەمەی ئەمساڵدا ئامادە بکەن.

 فەقێ و یاساناسانی شۆرای نێگەهبان لەگەڵ ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی دیداریان کرد.

لەم دیدارەدا ئایەتوڵڵا خامنەیی وێڕای سوپاس و پێزانینی ماندووبوون و هەوڵی ئەم ئەنجومەنە، کۆمەڵێک خاڵی سەبارەت بە ئەرکە یاساییەکانی شۆرای نیگەهبان خستەڕوو و جەختیان لەوە کردەوە: هەمووان ئەرکیان لەسەر شانە کە بوار بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پڕ شکۆ لە مانگی ڕەشەمە دابین بکەن.

342/